بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی کاروباری پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردیش ووریا دەڵێت کوردەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و لەناوبردنی تیرۆریستەکان ئامادەن لەگەڵ هەموو گرووپە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەن.
ناوبراو بە ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤ وتوویە هێزە بیانییەکانی تێوەگلاو بە قەیرانی سووریا و وڵاتانی عەرەبیش بۆ گەییشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و لەناوبردنی پڕۆژە جودایی خوازەکان لە سووریا هاوکاری بکەن.
ئەو بەرپرسە کوردە جەختی کرد ڕێگاچارەی سیاسی و گفتوگۆ سووری-سوورییەکان دوو بنەمای سەرەکی بۆ گەییشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە سووریایە.
بەدران چیا جەختی کرد کە کوردەکان ئامادەن لەژێر ناوی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە نێوان سووریاییەکان و بۆ گەییشتن نە ئاشتی لە ئەو وڵاتە لەگەڵ هەموو گرووپە نەتەوەییەکان گفتوگۆ بکەن.
Your Comment